|
| | بریا ئەمجارەشیان وابوایە | ئەو سەردەمەم باش لە بیرە. وادەزانم ئێستایە. لەبری رادیۆێی "نەوا" و "سەوا" سەردەم سەردەمی مونتیكاڕلۆ و دەنگی ئەمەریكابوو.
|
| | ماڵئـاواییەک لە هـەردی | سەرلەبەیانییەکی خەمناکی پایزی هەندەرانە. لەدوورەوە دەنگی لەرەلەری درەختەکانی بەردەمی خانوە بچوکەکەم
|
|
|
|
|
|
چهندین جار له ههردی پرسیار كراوه، ست فاتمه كێیه؟ له وهڵامدا وتویهتی: ناوێكی خوازراوه و پێویست ناكات باسی بكهین. له چاوپێكهوتنێكدا ماوهیهك پێش مردنی، پرسیاریان لێ كرد، مامۆستا كاتی ئهوه نههاتووه پێمان بلێی ست فاتمه كێیه؟ ههردی له وهڵامدا وتی
قهت به دلڕهق ناوت نابهم نایزڕێنم ناوهكهت
ههردی ئهو نهێنییهی لهگهل خۆێدا برد و قهت نهیدركاند بهڵام دهزانین خهڵكێكی زۆر ههیه بیر و ڕای جیاوازیان ههیه و لێكدانهوهی تایبهتیان بۆ ناوی ست فاتمه ههیه.
به ڕای تۆ ست فاتمه كێیه؟
|
| | aram haji | mn wai bo achm ka yakek bwa w wai bo achm ka nawwi rrastaqinai aw st fatmaya zor dwra la naaawa xwaazraawakawa
|
|
|
|
|
| | ماڵئـاواییەک لە هـەردی [10/11/2006] |
| سەرلەبەیانییەکی خەمناکی پایزی هەندەرانە. لەدوورەوە دەنگی لەرەلەری درەختەکانی بەردەمی خانوە بچوکەکەم دێتە بەر گوێ کە تێکەڵ بەدەنگی بارانێکی بەهێز دەبێتء خۆی بە پەنجەرەی ژوورە خەمناکەکەمدا دەدات. نازانم، بۆ چەند رۆژێکە دڵم ئەوەندە خەمناکەء لەهەموو شتێک بێزارم. خۆ من زۆر دەمێکە، هەر لەو ساتەوەی بۆ ئەم هەندەرانء تەنیاییە پێمناوە، هەر لەو ساتەوە هەموو بیرەوەرییە کۆنەکانم، هەموو یادگارە تاڵء شیرینەکانمء هەموو ئاواتء سۆزی مناڵیمم خستۆتە گۆڕ. خۆ من زۆر لەمێژە بڕیارمداوە، بە شاراوەیی لەسەر ئەم گۆڕە دابنیشمء فرمێسکی بێدەنگی بڕێژم.. رۆژانێکی دوورءدرێژە کە چیتر نامەوێت لەم بێکەسیء پەشێوییەدا، لاپەڕەی بیرەوەرییەکانم هەڵبدەمەوە. من دەفتەری بیرەوەرییەکانمم داخستوەء بە بێدەنگی تێیئەڕوانم. ئەمڕۆ رۆژی یەکشەممەیە، رێکەوتی 29 ــ 10 ــ 2006. نازانم بۆ هێشتا بەم کاتی نیوەڕۆیە لەناو جێگەدامء توانای هەستانم نیە. خۆ بۆ من زۆر لەمێژە شەممەء یەکشەممەکانء رۆژانی تری هەفتە هیچ جیاوازییەکیان نەماوە. دەنگی تەلەفونەکەم دێتء دەترسم دەستی بدەمێ. کچە بچکۆلە دڵناسکەکەم دێتە بەر دەممء پێمدەڵێت: ــ دایە هەستە، خاڵم دەیەوێت لەگەڵ تۆدا قسەبکات. پێیەکانم لاوازنء دڵەڕاوکێ خەریکە ئەمخنکێنێت. بە لەرزۆکی تەلەفونەکە هەڵدەگرمء دەنگی گریانی ئەو پێمڕادەگەیەنێت کە چیتر باوکم لەژیاندا نەماوە. هەردی چاوە کاڵەکانی داخستوەء لەژیان ماڵئاوایی کردوە. ئەم هەواڵە پێم ڕادەگەیەنێت کە هەرگیز جارێکی تر گوێم لەدەنگە باوکانەکەی نابێت، ئەو دەنگەی کە ڕاهاتوم هەر لەمناڵیمەوە بەئارامی هۆنراوەم بۆ بخوێنێتەوە، بەگۆرانی سرودە کوردییەکانم پێ لەبەربکاتء بەسۆزێکی باوکانە لایەلایەی شەوم بۆ بکات. چیت بۆ بنوسم باوکە خۆشەویستەکەم؟ نازانم چۆن لاپەڕەی دەفتەری بیرەوەرییەکانم هەڵبدەمەوە؟ دەست ئەدەمە دەفتەرە کۆنە تۆزاویەکە، ئەوەی چەندین ساڵە چاڵمکردوەء هەڵدانەوەی لاپەڕەکانی دەمترسێنێ. ئەوا ئەمڕۆ دەستی دەدەمێء پەڕە ناسکەکانی کە رۆژانی دووریی، غەریبیء تەمی رۆژگار زۆر ناسکی کردۆتەوە. لەکوێوە دەستپێبکەم باوکە؟ لەو ساتەوەی کە تەمەنم تەنیا سێ چوار ساڵانێک دەبوو. جارجار تۆم ئەبینیء لەخەونەکانی مناڵیمدا لێم وون ئەبویتء بەجێت دەهێشتم. کە بەگریان بەئاگا ئەهاتم پێیان دەوتم: ـ ئەو خەونانە هی ئەوەیە کە تۆ خۆتت حەشارداوەء لەدەست بێدادیی رژێم هەڵهاتووی شاخء کێوانی. ئای چ ترسێکی گەورە دڵە بچکۆلەکەمی دادەگرت کە پێیان دەوتم: ـ تۆ مناڵیت، دوعا بکە، خوا باوکت بپارێزێت. ئاخر دوعای مناڵ قبوڵە. باش لە بیرمە کە لە ژێر پێخەفەکەمدا بە دزییەوە گریان قوڕگی دەگرتمء توانای قسەکردنم نەدەما. ئەو ساتانەی کە ئەهاتیتەوە بۆ ناومان، ئیتر ڕووناکی ئەکەوتەوە ماڵەکەمانء هەموو ماڵەکە جمء جۆڵێکی تری تێ دەکەوت... دادەنیشتیتء دەستت بە پرچە ڕەشە ئاڵوزەکەمدا ئەهێناو هۆنراوەت بۆ ئەخوێندمەوە. جارجاریش لێت داوا ئەکردم کە لە دواتەوە دووبارەی بکەمەوە. ئەوەندە دووریم لە تۆ چەشتبوو، لە بەردەمتدا نەئەجوڵامء گوێ قوڵاخ، گوێم بۆ چیرۆکەکانت شل ئەکرد. شەوان هەموومان لە گەلڕ چیرۆکی هەزارو یەک شەوەدا بە خەیاڵەوە خەو ئەیبردینەوە. شان بە شانی ڕۆستەمی زاڵ زۆران بازییمان ئەگرت، سات بە سات بە دوایەوە بووین، تا باوکە وونبوەکەی خۆی بدۆزێتەوە. بە خوێندنەوەی گەشتەکەی هەورامانی گۆران، بە خەیاڵ پڵاوی مناڵی گەشتمان ئەکرد. لەگەلڕ دووئاوانەکەی پیرەمێردا بە دوای نازدارانی جافدا ئەگەڕاین. لەگەڵ چیرۆکەکەی (شارلۆک هۆڵمز)دا تێ ئەفکرینء بیرمان ئەکردەوە چۆن پیاوە تاوانبارەکە بدۆزینەوە. لەگەڵ باسکردنی میللەتاندا، خۆشەویستی کوردت فێر ئەکردین. فێرت ئەکردین هەموو کەسێکی ئەم میللەتە هەژارەمان خۆش بۆێ. تۆ فێرت کردین لەگەڵ گریانی هەژاراندا لەشینابینء گوێ لە ناڵەناڵی بێ دەرەتان بگرین، دوای ڕاستیء جوانیەکان بکەوین. لە ساتە قەیراناوییەکاندا، بە دڵە گەورەکەت، باوەشت بۆ ئەکردینەوەء فێرت ئەکردین چۆن خۆ ڕاگربین. هەرگیز هیوات لە کاتی غەمناکیء دڵتەنگیەکانماندا لەدەست نەئەداء چیرۆکێکت بۆ ئەگێڕاینەوەء ئەتگوت: "این هم می گزرد، ئەمەش تێئەپەڕێت". لەکاتی ئازارەکانماندا بە دیارمانەوە دائەنیشتیتء بە سۆزێکی باوکانە دوعات بەسەرماندا ئەخوێند. لەگەڵ هەموو تاقیکردنەوەکانماندا، دڵەڕاوکێ دایدەگرتیتء بە نائارامی چاوەڕوانی وەڵامەکانمان بوویت. لەئێمە شپرزەترء بەگومانەوە سەیری پرسیارەکانت دەکردء زۆر لەئێمە بەپەرۆشتر، پەرۆشی سەرکەوتنء دەرچوونمان بوویت.... چیت بۆ بنوسم باوکە نازدارەکەم؟ چی؟... هەرچی لاپەڕەکانی ئەم دنیایەیە بەرگەی بیرەوەرییەکانی ئێمەء تۆ ناگرێت. قەڵەمەکان لەنوسین ماندوودەبنء لاپەڕەکان بەرگە ناگرن. هۆنراوەکانت لەگوێماندا دەزرنگێنەوە، قەڵەمەجوانەکەت، نوسینەکانتء هەزاران هەزار شتی بەنرختر، یادگاری تۆن کە هەرگیز لەلای ئێمە کۆن نابنء نافەوتێن. ئای کە چەند بەپاکی دەستت بۆ قەڵەم دەبردء هەزاران جار بە چاوی گومانەوە نوسراوەکانت دەخوێندەوە. هەرگیز، هەرگیز سەرت زوڵمء زۆر شۆڕنەکرد. هەمیشە ئاوارەیی، بێپارەییء نەخۆشیت کردە هاوڕێی گیانیبەگیانیتء هەرگیز وشەت نەدۆڕاند. لەهەموو مەینەتیەکانی ژیانە سەختء پڕ چەرمەسەرییەکەتدا، چاوت لەئێمە غافڵ نەکرد، رێنمایت ئەکردینء فێرتدەکردین کە (وشە)مان خۆشبوێت، هەموو کوردێکمان خۆشبوێت. کە دەتگوت: ـ رۆڵە من هەموو دایکێکم خۆشدەوێت، بەڵام دایکی خۆمم لەهەموو دایکەکان خۆشتر دەوێت. ئەمە هەقی خۆمە کە (کوردم) لەهەموو میللەتێکی تر لا شیرینتر بێتء زیاتر بەپەرۆشییەوە بم. باوکە نازدارەکەم، دەمەوێت بڵێم. ـ ئێمەش هەموو باوکێکمان خۆشدەوێت، بەڵام تۆ شای هەموو باوکانیت، تۆ بۆ ئێمە لەهەموو باوکەکان پیرۆزترء خۆشەویستتری. باوکە، ئێمە ناتوانین ماڵئاواییت لێبکەین، چۆن باوەڕبکەین کە چیتر لەکاتی تەنگانەدا گوێمان لەدەنگت نابێت؟ ئیدی کێ بە پەرۆشمانەوە بێتء بە وشە بەسۆزەکانی هێمنی بە دڵە نائارامەکەمان بدات؟ ئیدی خەونەکانمان بۆ کێ بگێڕینەوە بابە؟ پرسیارەکانمان ئاڕاستەی کێ بکەین؟ کە مەترسییەک لەدڵماندا بێت، کێ دڵمان ئارام بکاتەوەء هیواء دڵنییایی بخاتە دڵمانەوە. نا، باوکە گیان، تۆ هەر بە جەستە لەناوماندا نەماویت، دەنا هەموو سوچێکی ئەم نیشتمانە، ئەم کوردستانە خۆشەویستە، جێ بیرەوەریەکی تۆی تێدایە. لەژێر هەر هەردء بەردێکی ئەم خاکە، کە تۆ تا ئاخرین ساتی ژیانت پیرۆزانە ڕێزت لێگرتء بۆی سوتابوویت، لەهەموو جادەء کۆڵانەکان، لەژێر ڕوناکایی هەر مۆمء چرایەکدا بیرەوەرییەکی تۆی لێیە. لەسەر هەزاران کێلە قەبری هەزاران نەمری ئەم میللەتە هەژارء بێکەسە، دوو ڕیز ووشەی تۆی لەسەر نوسراوە. کێیە کە بەدوای ست فاتیمەکەی تۆدا نەگەڕابێت؟ چ لاوێکە کە لەسەر رێگەی شۆخێکدا دڵی دانەخورپابێت؟ کێیە کە هەستی نیشتمانپەروەری لە (ئازادی خوا)کەی تۆدا نەدۆزیبێتەوە؟ چ گەنجێکە کە لەتافی لاوییدا شەرابی جامی دڵداری نەڕشتبێت؟ کێیە ئەوەی کە لەتاریکایی ئەم وڵاتە نازدارەدا هەنگاوی نەنابێتء بۆ دەستێکی ڕزگارکەر نەگەڕابێت؟ چ کوردێکی بەشەرەفە کە هاواری لەگەڵ هاوارتدا دژی ئیستیعمار یەک نەکردبێتء هەڵهاتوی شاخء کێوان نەبووبێت؟ کێن ئەو کەسانە بابە؟؟.......؟؟.... باوکە ئازیزەکەم، پیاوە باڵا بچوکە دڵناسکەکەی کە ئێستا دڵی لە لێدان کەوتوە: ئەوەی سەروەتء سامانی نەویست، لەوشە بێزار نەبوو، ئەو پیاوە تەنیایەی کە تاقانەی دایکء باوکی خێزانێکی هەژار بوو، ئەوەی هەموو ژیانی ململانێی لەگەڵ هەناسەتوندییء نەخۆشیدا کرد، ئەو پیاوەی کە هەرگیز خۆیء قەڵەمەکەی نەدۆڕاند. ئێستا ئا ئەو پیاوە لەسەرتاسەری ئەم نیشتمانە چوارپارچەیەدا دەنگی داوەتەوەء خەڵکی بەسۆزەوە هۆنراوەکانی دەخوێننەوەء لاوان بەپەرۆشەوە ڕێبازەکەی دەگرنە بەر. ڕاستە تۆ بە جەستە نەماویت، بەڵام دڵنیابە لەهۆشء بیری هەر حەوتماندا هەتاهەتایە دەمێنیت. بەڵێنت پێدەدەین بایە، تا بتوانین وەک تۆ لەوشە تێر نەبینء وشە نەدۆڕێنین. لەهەر شوێنێک بێت، دوای جوانیء ڕاستیەکان بکەوین. ماڵئاوا باوکە خۆشەویستەکەمان، ماڵئاوا هەردی نەمر.... دە سا ئارام بە لەگۆڕەکەتدا. ئەوەی سەبوریی بەدڵە خەمبارەکەمان دەدات ئەوەیە کە ئەو رۆژەت بینی کە (کورد) خۆی حوکمڕانی خۆی بکاتء رژێمی زۆردارء دارودەستەکەی روخانء زوڵم کۆتایی هات. ئەوە ئاواتی هەرە دێرینەت بوو. ئەوەی سەبوریی بەدڵمان دەدات، بیرەوەرییە خۆشەکانتە، وشە بەنرخەکانتە، هۆنراوە بەسۆزەکانتە کە بەسەر زاری هەموو لاوێَکەوەیە. دەسا ئارام بگرە لەگۆڕەکەتدا. دڵنیابە کە ڕێگەکەت ون نابێتء وشەکانت بەسەر زاری چەندین نەوەی ترەوە دەوترێتەوە. پاکیی تۆ، خۆشەویستی تۆ بۆ زمانء نوسین دەبنە ڕێڕٍەوێک کە هەموومان لەسەری بڕۆین. ماڵئاوا باوکە ئازیزەکەمان، باوکە تاقانەکەمان. ئارام چاولێکبنێ، تۆ نەمریی باوکە، تۆ نەمرییت.... هۆنراوەکەت لەگوێماندا دەزرینگێتەوە: لەتەنیایی شەوی ژینا ئەنێم هەنگاوی کوێرانە نی یە دەستێک دەرمبێنێ لەناو ئەم گۆڕە وێرانە نی یە جوانێ سەری کاسم بنێمە سەر دڵی نەرمی کە هیلاکی لەشم دەرکا خەوی سەر باوەشی گەرمی ئەگێڕین چاوی بێتینمان لەتاریکی شەودا سەرسام نەما پرشنگی دووچاوی هەردی کە ڕوناکی بکات ڕێمان
ڕێزان هەردی 10ـ 11 ـ 2006 ئەڵمانیا | | |
|
| |
| |
|
|
شتێك بنووسه
|
|
|
|
|
|
|
بیرهوهرییهكانت لهگهڵ ههردی |
| | | شوان ئاواره | ئهوکاتهی بڕیارم دا که هۆنراوهی فهلسهفهی دڵداری بکهمه گۆرانی کههاوڕیێی ئازیزم کاک دلێر نامۆ ئاوازی بۆدانابوو ئیتر دوای خۆ ئامادهکردنم زهنگم بۆ مامۆستا ئهحمهد ههردی لێ داو پرسیارم لێ کرد داخۆ دهتوانم ئهوهۆنراوهیه وهک گۆرانی بهکار بێنم ؟ ئهو زۆرستایشی کردو سهرسام بوو بهوهی که لهم سهردهمهدا خهڵک مابێ بهئامانهتهوه بهرههمی شاعیران بهکاربێنن و پرسیار بکهن پاش ئهوهی گوێداری گۆرانی یهکهبوو زۆر دڵشادبوو ووتی ئیتر ههست دهکهم ئیتر نامرم
پاشان هاوڕێم کاکه دلێر نامۆش بۆ ههمان مهبهست زهنگی بۆلێ دا مامۆستا ئهحمهد ههردی زۆر شادمان بوو که ئاوازی موسیکی گۆرانێکه زۆر رهسهنایهتی کوردی پێوه بوو یادی بهخێر مامۆستا ی گهورهمان لهدڵماندا ههمیشه زیندوه
|
|
|
بیرهوهرییهكانت بنووسه |
|
|