|
| | بریا ئەمجارەشیان وابوایە | ئەو سەردەمەم باش لە بیرە. وادەزانم ئێستایە. لەبری رادیۆێی "نەوا" و "سەوا" سەردەم سەردەمی مونتیكاڕلۆ و دەنگی ئەمەریكابوو.
|
| | ماڵئـاواییەک لە هـەردی | سەرلەبەیانییەکی خەمناکی پایزی هەندەرانە. لەدوورەوە دەنگی لەرەلەری درەختەکانی بەردەمی خانوە بچوکەکەم
|
|
|
|
|
|
چهندین جار له ههردی پرسیار كراوه، ست فاتمه كێیه؟ له وهڵامدا وتویهتی: ناوێكی خوازراوه و پێویست ناكات باسی بكهین. له چاوپێكهوتنێكدا ماوهیهك پێش مردنی، پرسیاریان لێ كرد، مامۆستا كاتی ئهوه نههاتووه پێمان بلێی ست فاتمه كێیه؟ ههردی له وهڵامدا وتی
قهت به دلڕهق ناوت نابهم نایزڕێنم ناوهكهت
ههردی ئهو نهێنییهی لهگهل خۆێدا برد و قهت نهیدركاند بهڵام دهزانین خهڵكێكی زۆر ههیه بیر و ڕای جیاوازیان ههیه و لێكدانهوهی تایبهتیان بۆ ناوی ست فاتمه ههیه.
به ڕای تۆ ست فاتمه كێیه؟
|
| | aram haji | mn wai bo achm ka yakek bwa w wai bo achm ka nawwi rrastaqinai aw st fatmaya zor dwra la naaawa xwaazraawakawa
|
|
|
|
|
| | بریا ئەمجارەشیان وابوایە [2/11/2006] |
| ئەو سەردەمەم باش لە بیرە. وادەزانم ئێستایە. لەبری رادیۆێی "نەوا" و "سەوا" سەردەم سەردەمی مونتیكاڕلۆ و دەنگی ئەمەریكابوو. شاریان قاودا. هەواڵەكەیان كۆڵان و شەقام و مالأ نەما سەری پیانەكات. خەڵكەكەش هەموو بە حەسرەتەوە دەیانووت "دواجار بە غەریبی سەری نایەوە. ئەوێك سەری زمان و بنی زمانی كوردستان بوو بەبۆن و بەرامەی ئەو و هەر بۆ ئەویش دەژیا، كەچی نە بستەخاكێكی ئێرەی پێبڕاو نە سنگی پایزی تەمەنیشی تێدا تێر هەوا كرد. كەس نازانێ ئەم گەردوونە چۆن دەگەڕێ.." هەواڵەكە كڵپەی لە مێشكء هۆشی شاعیرێكی ناسكی شارەكەی بابەگوڕگوڕ بەردا. گەردەلوول كڵپەكەی دێناو دەبرد. قەڵەمەكەی دەستی وشەبارانی پەڕەی بەردەمیانكرد. تاوە وشەیەكی وا تا نەگاتە مەبەست خۆشكردنەوەی نەبێ. وشەكان مرواری شیعربوون و بەجۆرێك دەڕژانە سەر پەڕەكان سڕینەوەیان نەبێ. تاوە گریانێكی شیعری كە مەگەر هەر "بەسەرسامی بەسەر لووتكەی بڵندی گەنجی وەستاوم"ەكەی خۆت وابووبێ. تۆ كاك محەممەد مستەفای پارێزەرت لێپەیدابوو لەبەردەم ئەو لێشاوە وشەیەدا دەریكێشایت و دوو بستی مێزێكی چایخانەكەی ئەوقافی پێڕەوا نەبینیتء نەیهێشت تا گیرسانەوەی لێزمەی وشەبارانەكە بمێنیتەوە. بە حەفتاساڵی خۆت دایەوە بەر هەمان تاوە وشە بەو هیوایەی شیعرەكە تەواوبكەیت و تەواویشتكرد...
زۆری نەبرد گومان پەتپەتێنی بە هەواڵی كۆچكردنەكەت كرد. بەڵام شاعیر گوێی بەو گومانانە نەداو دواتر نەك هەر شیعرەكەی هێشتەوە بەڵكو دیوانێكیشی بە ناوی گەردەلوولەكەوە چاپكرد "گەردەلوولی سپی". مەرگی تۆش نەك هەر گومان هەڵیلوشی و تۆزی نەهێشت بەڵكو جگە لە پێوەندیكردنت بە چەند كەسێكەوە بارێكی واش تێگەڕا خۆتی تێدا بگەڕێیتەوە. چاكم لەبیرە وادەزانم ئێستایە. وەك هەمیشە لە هەوارەكەی كاك عومەری كتـێبخانە لاماندابوو گوێمان بۆ قسەكانی تۆ شلدەكرد، هێندەی نەبرد لەتیف هەڵمەت هاتە ژوورەوە. هەر كەچاوی پێتكەوت خوێنی هەموو دەمارەكانی لەشی پژانە سەر دەموچاوی و بەدەم بزەیەكی خۆڕسكەوەو، لە حەیبەتیشدا زمانی دەیگرت و پەیتاپەیتا دەیووت "مامۆستاگیان شەرمەزارم.. بەڕاستی شەرمەزارم و هەرچەندمكرد خۆم پێنەگیرا.. داوای لێبوردنت لێدەكەم یاخوا هەزار سالأ تەمەنتبێ..." تۆش زوو زوو لە دەمت وەردەگرتەوە و بە زمانە شیرینەكەت دەتفەرموو "دوژمنت خەجاڵەتبێ لەوە خۆشتر هەیە مرۆڤ دوای مردنی خۆی شیعرێك بخوێنێتەوە كە بەبۆنەی مەرگییەوە وترابێ!". هەر كە كاكە لەتیف رۆیشت دەستم درێژكردو دیوانەكە. دیوانی "گەردەلوولی سپی"م لە چەكمەجەكەی بەردەمی كاك عومەر ڕاكێشاو لاپەڕەی شیعری "گەردەلوولی سپی"یەكەم دییەوەو كەوتمە خوێندنەوەی. لە زۆربەی بۆچوونە شیعرییەكانی دەمخۆشیت لێدەكرد و لە هەندێكیشی گازاندەی بێئاگایی. چاكم لەبیرەو وادەزانم ئەمڕۆیە. كە لە سەیرانەكانی دوكاندا كۆڕی هەمەچەشنەی بوارەكانت گەرم دەكرد، مەلەوانی زۆربەی زەریاكانی ژیانبوویت. مامۆستای هەموو بوارەكان بوویت. كە بە ئەدەب كۆڕت گەرمبكردایە بە سیاسەت كۆتاییت پێدێنا. لەگەرمەی قسەكانتا گەر یەكێك قسەی پێببڕیتایەو پرسیارێكی بكردایە، یەكسەر دەتفەرموو دواتر وەڵامت دەدەمەوە. كە كاك عومەری كتێبخانە بە كەوچك و قاپەكەی دەستی ئاوازی "ئازادی خوای كوردین ئێمە... شوورەی پۆڵاو بەردین ئێمە"ی دابمەزراندایە بێدڵیت نەدەكرد. گەر لێتبگەڕانایە كەمتر شیعرەكانی خۆتت دەووت، زیاتر شیعری شاعیرانێكت دەووتەوە كە بە دلأ لات پەسەندبوایە. ئێستاشی لەسەربێ بەردەوام گرەوەكەی مامۆستا "عومەر عارف"ی خوالێخۆشبوو باسدەكەین، ئەو گرەوەی بۆ تەواوكردنی "بەسەرسامیی..."ەكەت لەگەڵیا كردیت و دواتر میواندارییەكەی دۆڕاند و لە باخی دوكتۆر ئازادی نوری بەگ، كە پێش زاڵگەی دەرچوونی بەرەو عەربەتە، خڕتانكردینەوەو بۆ یەكەمجار گوێبیستی تەواوكردنەكەی شیعرەكە بووین.. ئەو رۆژەی كە لەگەلأ كاك عومەری كتێبخانەدا لە دەرگامان داو، چاوی پڕفرمێسك و قوڕگی بەهەنسكی "رێبین"مان بینی، زانیم دیسان گەردەلوول لە ئارادایە. ئەو رۆژە بێئاگابوویت. هۆشت نەبوو هەموو بەدەورتەوە دەگریان. دوكتۆر بەختیار هات و لە بەهۆشهاتنەوەت دڵنیایكردین. واشكەوتەوە، ماوەیەك دوای دانانی كلوكۆزەكە چاوتكردەوەو جووڵەت تێگەڕایەوە. باری لەشت سوكتربوو. نەمانویست ماندووتكەین.. ئێستاش گەردەلوول هەڵیكردۆتەوە. دەبێ گەردەلوولی ئەمجارە كڵپە لە مێشك و هۆشی كێیتر هەڵسێنێ. چەند رۆژێك دوای پرسەكەت نامەیەكی ئەلكترۆنی كەسێكم بۆهات، كەس نەیبیستووە شاعیربێ، نامەكە شیعری تێدایە. شیعرێك بڕوا ناكات تازە ئەو خێوی مەرگە دەستی بتگاتێ، چونكە تۆ لە قەیرانی مەرگ دەرچوویت و لەگەلأ مەزنانی ترماندا گەیشتویتە شوێنی نەمران. هەولێر 2/11/2006 | | |
|
| |
| |
|
|
شتێك بنووسه
|
|
|
|
|
|
|
بیرهوهرییهكانت لهگهڵ ههردی |
| | | شوان ئاواره | ئهوکاتهی بڕیارم دا که هۆنراوهی فهلسهفهی دڵداری بکهمه گۆرانی کههاوڕیێی ئازیزم کاک دلێر نامۆ ئاوازی بۆدانابوو ئیتر دوای خۆ ئامادهکردنم زهنگم بۆ مامۆستا ئهحمهد ههردی لێ داو پرسیارم لێ کرد داخۆ دهتوانم ئهوهۆنراوهیه وهک گۆرانی بهکار بێنم ؟ ئهو زۆرستایشی کردو سهرسام بوو بهوهی که لهم سهردهمهدا خهڵک مابێ بهئامانهتهوه بهرههمی شاعیران بهکاربێنن و پرسیار بکهن پاش ئهوهی گوێداری گۆرانی یهکهبوو زۆر دڵشادبوو ووتی ئیتر ههست دهکهم ئیتر نامرم
پاشان هاوڕێم کاکه دلێر نامۆش بۆ ههمان مهبهست زهنگی بۆلێ دا مامۆستا ئهحمهد ههردی زۆر شادمان بوو که ئاوازی موسیکی گۆرانێکه زۆر رهسهنایهتی کوردی پێوه بوو یادی بهخێر مامۆستا ی گهورهمان لهدڵماندا ههمیشه زیندوه
|
|
|
بیرهوهرییهكانت بنووسه |
|
|